کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گەمارۆی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە

درێژەی گەمارۆی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە

ڕۆژی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە درێژە بە گەمارۆدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی گەمارۆکانەوە، ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی ماددی پێ دەگات و بەرپرسانی ڕژیم خوازیاری کردنەوەی گەرووی هورموز دەکەن. لە هەمان کاتدا ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی توانای پێدانی مووچەی هێزەکانی نەماوە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتییان، هەروەها دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەگەری کردنەوەی گەرووی هورموزدا، هیچ کات ناگەنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ناچار دەبن بەرپرسانی دیکەی ڕژیم لە ناو ببەن.