کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی چەندین گەمارۆی نوێ بە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە

سەپاندنی چەندین گەمارۆی نوێ لە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن

ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، چەندین بەرپرس و دامەزراوەی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە هەڵوێستێکی نوێدا چەندین شیرکەت، دامەزراوە، کەسایەتی و هەروەها شیرکەتی گواستنەوەی هەوایی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆ داوە و بڕیارە ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە لیستی گەمارۆکان بە دەستمان نەگەیشتووە.