محه‌ممه‌د مێهدی كازمی، جێگری وزیری ئاموزش و په‌روه‌رش، باس له به‌خشنامه‌یه‌ك ده‌كات كه به گوێره‌ی ئه‌و، ده‌رس وتنه‌وه‌ی موعه‌لیمی پیاو له مه‌دره‌سه‌كانی قوناغی یه‌كه‌م و دووهه‌می ناوه‌ندیی كچان، كه سه‌رجه‌م مه‌درسه ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تیه‌كان له خۆ ده‌گرێت، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
جه‌عفه‌ر سادق مه‌نش، به‌رپرسی قه‌رارگای ٢١ی تیر و ناوه‌ندی “ئه‌مری به معروف و نه‌هی له مونكر“یش، قسه له چاودێری ناڕاسته‌وخۆی حیجاب له بانكه‌كان و ئیداره‌ی بیمه ده‌كات. محه‌ممه هادی ئیمانییه، ئوستانداری فارس ده‌ڵێت، ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه له وه‌رزی هاویندا، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به حیجابه‌وه‌یه. ئه‌م بابه‌تانه ده‌بێت تا كۆتایی مانگی پوشپه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن له‌و چوارچێوه دیاریكراوه‌دا خۆ بگونجێنن، برۆن و پشووی بێ حقوق وه‌ربگرن.
فه‌ره‌ج شوجاعی فه‌رمانده‌ی ئینتزامی شاری شیراز، وێڕای ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك لاو له بلواری چه‌مرانی شاری شیراز، ده‌ڵێت: مه‌ئموره ئینتزامییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا ده‌ست پێكردووه و ئاگادار بوون كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی تێبێنیه شه‌رعیه‌كان و ڕێوشوێنه یاساییه‌كان، له كۆتایی وه‌رزشه‌كه‌یندا حیجابیان ڕه‌چاو نه‌كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای قه‌زایی، چه‌ن كه‌سیان له “ڕێبه‌ر و سه‌به‌بكاران“ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وكۆبوونه‌وه نایاساییه، له بلواری چه‌مرانی شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به هاتنه سه‌ركاری تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان و زاڵكردنی ئاپارتایدی جنسیی به ته‌واو مانا له دژی ژنان، هێنانی تووندوتیژی ئاشكرا و بێسنوو بۆناو شه‌قامه‌كان، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵاواردن له دژی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌ك “پشتۆن و سوننی” له ئه‌فغانستان، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زه‌ختێكی زۆرتری خستۆته سه‌ر ژنان و لاوان و ڕۆژ نییه لات و چه‌قۆكێشه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد و به‌كرێگیراوانی “ئاته‌ش به ئیختیار“ی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات له شوێنی كار، له شه‌قامه‌كان و ناو مێترۆكان، له‌ناو ئوتوبوس و پاركه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵه‌كانی خه‌ڵك و له میوانییه‌كاندا، ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵك درووست نه‌كه‌ن و ناچار به ڕه‌چاوكردنی حیجاب و داب و نه‌ریتی ئیسلامی‌یان نه‌كه‌ن.
ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، كاناڵی ئیمام جومعه فره‌وێژه‌كان، دامزراوه ئایینیه‌كان و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگای ته‌بلیغتاتی ڕژیم، له هه‌مبه‌ر لاواز بوونی باوه‌ڕی ئایینی خه‌ڵك، شاكین و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و زیندانی كردن له‌و لاوانه‌ی شیرازیش ده‌كه‌ن كه، له پارك به بێ ڕچاوكردنی حیجاب، شاییی و خۆشییان ده‌ربڕیبوو.
له سه‌رده‌مێكدا كه ملیۆنان كرێكار، موعه‌لیم، خانه‌نشینكراو، ماڵ له‌ده‌ستچوو، جه‌رگ سووتاو و زیان به‌ركه‌وتووانی ڕووداوی داڕمانی بینا و وه‌رگه‌ڕانی قه‌تار و ئوتوبوسه‌كان، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی بێ مافی، گرانی، بێكاری و هه‌ڵاواردن، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، بانده مافیاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له كێبڕكێیه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا، خه‌ریكی زه‌خت خستنه‌سه‌ر ژنان و زاڵكردنی كه‌شی سه‌ركووت و خه‌فه‌قان و هه‌روه‌ها، به تاڵه‌بانیكردنی هه‌رچی زیاتری كومه‌ڵگان.
بابه‌ت و ده‌غدغه‌كانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات، پتر له هه‌میشه لێك جیاواز و دژ به یه‌كن. خه‌ڵك له‌گه‌ڵ گرانی، بێكاری، هه‌ڵاواردن و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوون و خوازیاری كۆتای هاتن به ته‌مه‌نی نیزامی ئیسلامین، حكوومه‌تیش له فكری ئیسلامی كردنی هرچی زیاتری كۆمه‌ڵگا و جێگیركردن و به‌رده‌وامیدان به به‌ربه‌ڕیه‌ت و كۆنه‌په‌ره‌ستیه‌كانی خۆیدایه.
ئه‌گه‌ر گیروگرفته‌كانی خه‌ڵك بریتییه له، نه‌بوونی ئازادی، عه‌داڵه‌ت، بێكاری و گرانی، بێ خانه‌ولانه‌یی و ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتن به دوكتۆر و ده‌رمانی پێویست، بێ ئاویی و كاره‌ساتی ژینگه‌یی، یاسا و ڕێسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه و هه‌ڵاواردن، زیندان و ئه‌شكه‌نجه، ئیعتیاد و خه‌مۆكیی، به‌ڵام حكوومه‌ت و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌كانی ڕژیم، له فكری، سه‌پاندنی هه‌رچی زیاتری حیجابی ئیسلامی، په‌ره‌پێدان به تیرۆریزم له ده‌ره‌وه‌ر و سه‌ركووت له ناوه‌وه‌ی وڵات، گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی سامانی وڵات، جموجۆلی شه‌ڕخوازانه‌ی نیزامی، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به مووشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كان و گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ئاخوونده گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌كان، له ده‌سه‌ڵاتدایه.
هه‌موو ساڵێك به ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین، حیجابی ژنان، ده‌بێته بابه‌تی ڕۆژی ئاخووند و هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كان و له شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كان، به پاساویی “به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ “بێ حیجابی و به‌د حیجابی” ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م ژنان و كچان، تووندتر ده‌بێته‌وه. هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌مساڵیش ڕاسپێردراوه‌ن كه، ئه‌م پلانه دژی ژنانه‌یه، به‌ڕێوه‌ببن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت به‌سیج بوون، تا به‌ناویی “ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی“، وێڕای ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان، سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاش چاوترسێن بكه‌ن. تووندكردنه‌وه‌ی گوشار بۆسه‌ر ژنان به بیانووی به‌دحیجابی ئه‌گه‌ر چی، ڕیشه‌كه‌ی له ئیدئۆلۆژی و باوه‌ڕه‌كانی ڕژیمدایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه وه‌ك ئامرازێكی سیاسی، نه‌ته‌نیا له دژی ژنان، به‌ڵكوو له دژی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا به‌كارده‌هێندرێت. ململانێ له‌سه‌ر حیجابی ژنان له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه، واته، هه‌م له‌لایه‌ن ڕژیم و هه‌م له‌لایه‌ن توێژی ژنانه‌وه، نه‌به‌ردێكه كه لایه‌ن و ئه‌نگیزه‌كانی له خودی بابه‌تی حیجاب، ئه‌ولاتره. بابه‌تی حیجاب له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئامرازێكه بۆ هێزنواندن له شه‌قامه‌كان، تووندكردنه‌وه‌ی كه‌شی سه‌ركووت و خه‌فه‌قان، چاوترسێن كردنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ژنانیشه‌وه نه‌بردی ئیراده‌یه و هه‌وڵێكی نمادینه بۆ ده‌ربازبوون له‌و جێگه‌وپێگه پڕله سووكایه‌تی و ژێرده‌سته‌ییه‌ی كه، ڕژیم به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون.
ژنانی ئێران له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا شان به شانی چینی كرێكار، زۆرترین كاره‌سات و نه‌هامه‌تیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ته‌حه‌مول كردووه. كۆماری ئیسلامی گه‌لێك هه‌وڵیداوه تا وێڕای به‌كار هێنانی ئامرازی سه‌ركووتی ڕاسته‌وخۆ، به پشت به‌ستن به ئایین، سته‌م له‌سه‌ر ژنان بكات به باوه‌ڕێكی ده‌روونی و به‌و قه‌ناعه‌ته‌یان بگه‌یه‌نێ كه مل به جێگه‌وپێگه‌ی نزم و ژێرده‌سته‌یی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام له‌م كاره‌دا نه‌ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵكوو گڕكانی ڕه‌ق و تووڕه‌یی ئه‌وانی پتر هه‌ڵگیرساند. ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران‌دا، له‌باری حزووری به‌ربڵاویی ژنان به‌رچاو ده‌كه‌وێ، ته‌نیا به‌شێكی چكۆله‌یه له‌و شه‌پۆله عه‌زیم و خرۆشاوه‌ی كه له ڕێدایه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌په‌نای بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییدا، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی شۆڕشی داهاتووی ئێرانه، شۆڕشێك كه له‌هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشچوونیدا، یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی زوڵم و سته‌م له دژی ژنان، تێك ده‌رووخێنێت.