جووتیارانی وه‌رزه‌نه‌ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، به خواستی وه‌رگرتنی حه‌ق ئابه، له ناو كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منییه‌تیدا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كه به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س تێیدا به‌شدار بوون، له به‌رامبه‌ر پردی “خواجو”ه‌وه ده‌ستیپێكرد. جووتیاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری دابین كردنی حه‌ق ئابه و پێدانی حه‌ساره‌ت بوون له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنیی به‌رپرسان، حه‌ق ئابه‌ی ساڵی ٩٦ ـــ ٩٧یان هێشتا دابین نه‌كراوه. شایانی باسه، گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له ئاوی زایه‌نده‌روود بۆ یه‌زد و دابین نه‌كردنی حه‌ق ئابه‌ی جووتیاران، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئه‌م جووتیارانه، به ده‌یان جار، ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.