زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵەی بوومەلەرزە لێدراوی شاری سه‌رپۆل زه‌هاب، له‌ئاست گوشاره‌كان بۆ چۆڵکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی پووشپەڕ، بوومەلەزرەلێدراوانی شاری سه‌رپۆل زه‌هاب، کە زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵە دەبن، بە هۆی گوشاری شارەداریی ئەمشارە، بۆ چۆڵکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و جاددەی سەرەکیی ئەو شارەیان به‌ست. شایانی باسه، شارەداریی شاری سه‌رپۆل زه‌هاب، گوشاری خستووەتە سەر ئەو بنەماڵانە کە لە پارکی جەنگەڵی ئەو شارەدا نیشتەجێن و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه دەبێت هەرچی زووتر ئەم شوێنە چۆڵ بکەن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ناڕازییان لە نامەیەکدا بۆ شارەداریی ئەمشارە نووسیوویانە، تا دوای تەواوبوونی وەرزی هاوین و دۆزینەوەی شوێنێک بۆ نیشتەجێ بوونمان، ئەم شوێنە بە جێ ناهێڵین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوای تێپەڕینی نزیک بە دووساڵ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ئۆستانی کرماشان‌دا، خەڵکی لێقەوماوی ئەم ئۆستانه، سەرەڕای بەڵێنەکانی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچانە، بە ڕێژەی ٩٥ لەسەد له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه هێشتا لە ناو کانێکس و خێوه‌تدا دەژین.