ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆوه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “تاران- جنووب”ی ماهشه‌هر، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكار كردنی هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ت خه‌ریكی ده‌ركردنی كرێكارانی قه‌دیمی و جێگیر كردنیان به كرێكاری نوێن. هه‌ر چه‌ندوه‌خت جارێك كۆمه‌ڵێك له كرێكاران ده‌ر ئه‌كرێن و هێزی تازه‌ی كار به شێوه‌ی شاراوه و له شیفتی شه‌و داده‌مه‌زرین.