كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه یه‌ك مانگ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كارفه‌رما به‌ڵێنی په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی كرێكارانی دابوو و سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕی كرێكاران به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی مه‌زایاكانیان په‌رداخت كرا. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی دیاری كرا‌و بۆ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان، هێشتا مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و كارفه‌رما له‌ئاست په‌رداختی باقی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌مته‌رخه‌مه.