کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی لەسەر کار دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام

ناڕەزایەتی کرێکارانی لەسەر کار دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام 3

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی فازی دووهەمی پاڵاوگەی گازی ئیلام، دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم فەرمانداری شارستانیچوارسەر بە پارێزگای ئیلام، ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم و هەروەها کەشی توندی ئەمنی لە ئێران، نەک تەنیا زۆربەی پیشەکان داخراون، بەڵکوو نرخی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. ناڕازیان لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بە هۆی خراپی دۆخی ئابووریان تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە و خوازیاری پێدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان بوون.