کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخرانەوەی داخستنەوەی گەرووی هورموز و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان

دیسان داخستنەوەی گەرووی هورموز و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان

ڕۆژی ڕابردوو و بە پێچەوانەی وتەکانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەرووی هورموز بە سەر کەشتییە بازەرگانییەکاندا داخرا و هێرش کرایە سەر ژمارەیەک لە کەشتییەکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەرپرسانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی لەسەرەوە بوونی ئاستی داخوازییەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان، بەشداری لە دانوستانەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیلام ئابادی پاکستان ناکەن و هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە دانوستانەکان دەکشێنەوە. لە هەمان کاتدادۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ڕێککنەکەوتنیان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نەک تەنیا گەمارۆی گەرووی هورموز و ئاوەکانی باشووری ئێران چڕتر دەکاتەوە، بەڵکوو هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم سەرلەنوێ دستپێدەکەنەوە.