ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی شاری “باتمانی سه‌ر به باكووری كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا یادی “مه‌هسا ئه‌مینی“یان به‌رز ڕاگرت و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ژنان و خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی مه‌هسا و ژنانی قوربانی توندووتیژی كه‌لتووری و پیاوسالاری كۆمه‌ڵگا، كوشتنی ژنانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ئێران و توركیاوه به توندی مه‌حكووم كرد و داوای یه‌كگرتوویی زۆرتری ژنانی جیهانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر بتوانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره توندووتیژییه‌ك ببنه‌وه.