ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی شاری سلێمانی و نوێنه‌رانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا له پاركی “ئازادی” شاری سلێمانی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا” توندووتێژی سیستماتیكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژبه ژنان و سه‌پاندنی كه‌لتووری پیاوسالاری به پشتیوانی یاسای شه‌ریعه‌ت بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگایان به توندی مه‌حكووم كرد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرایه‌وه كه تێیدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، به‌شداربووان پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.