ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان، پلاتفۆرمی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی ژنان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌یانییه‌یه‌كیان خۆێنده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به قۆربانی بوونی ده‌یان هاووڵاتی و وێرانی و ئاواره‌بوونی سه‌دان هاووڵاتیی دیكه كردووه. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یانییه هاتووه كه ئامانجی ئه‌و هێرشانه چۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات و درێژه به سیاسه‌تی شاره‌كسازی و جێگیر كردنی گرووپه ئیسلامییه‌كانه. ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی ژنانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ڕابگرن.