ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانیان له حه‌وشه‌ی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌و كارخانه‌یه و وه‌رگرتنی پاداشتی مانگانه‌ی خراپی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه بوون. دامه‌زراندنی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می نوێ و گۆڕینی شێوازی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه له داواكاریه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كرێكارانه بووه.