ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییان و بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی تاوه‌ری “مێترۆپۆل”، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ماڵ و حاڵی لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه، له نزیك تاوه‌ری “مێترۆپۆل” كۆبوونه‌وه و دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه، ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنی “حسێن عه‌بدۆلباقی”یان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان و میدیاكانی ڕژیمه‌وه به درۆ زانی و دژی به‌رپرسانی باڵای ڕژیم و “حسێن عه‌بدۆلباقی” دروشمیان وته‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كرێكارانێك كه له شوێنی ڕووداوه‌كه كار ده‌كه‌ن به هه‌واڵینێرانیان وت: كاتێك تاوه‌ری “مێترۆپۆل” ڕووخا، ناوبراو له‌وێ نه‌بووه. هاووڵاتییانی ناڕازی خوازیاری محاكمه‌ی ته‌واوی تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته بوون.