كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی “زمستانی یورتی غه‌ربی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری نه‌مانی شێركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی له شوێنی كاره‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م مه‌عده‌نه كه له ئوستانی گوڵستان هه‌ڵكه‌وتووه به‌ڵام له ژێر چاودێری شێركه‌تی مه‌عده‌نی باكووری ڕۆژئاوای شاهروود له ئوستانی سمنان، كارده‌كات. له ئێستادا شێركه‌ته‌كانی دابین كردنی وزه هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌ڕێنییان له ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شێركه‌ته‌دا نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته به‌هۆی به‌ستنی گرێبه‌ستی كاری له‌گه‌ڵ شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری هیچ جۆره ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه و له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری بێكاربوونیان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه به‌هۆی گرێبه‌سته‌كانیانه‌وه هیچ جۆره پاداشت و مافێكی ئابووری دیكه‌یان پێ‌نادرێت.