ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، منداڵی گیانبه‌ختكردووانی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به‌كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری “ده‌لیل سارۆخان”ی قامیشلۆ و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بوون.
منداڵانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا دژی ژنان و منداڵان تاوان ئه‌نجام ئه‌دات و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش چاوپۆشی لێده‌كات و بێده‌نگه. به‌شداربووان خوازیاری هه‌ڵویستی گۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی “ئه‌ردۆغان” بوون و داوایانكرد تاوانباران سزا بدرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ١٨ی ئاگووستی ئه‌مساڵدا، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی منداڵانی كچی له گوندی “شمۆكه” له نێوان “ته‌ل ته‌مه‌ر” و “حه‌سه‌كه” كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٤ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.