ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری بۆرنمووسی به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به پۆشینی كفن جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیلیان له حه‌ق خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به ئاواره‌كان بوون. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، تا به ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی ٣٤ هه‌زار و ١٥٠ كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كوژراون و ٧٠ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون كه زۆربه‌یتان ژن و منداڵن.