سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به كۆبوونه‌وه له ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاری “ئیسماعیل به‌خشی” و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ستی كرێكاران بوون. كرێكاران داوایان له هاوكاره‌كانی دیكه‌یان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی شیركه‌ت كرد تاكوو كۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌ڕێوه ببه‌ن و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رینتر به‌ڕێوه ببه‌ن.