كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “توولی پێرس“، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئه‌ستاندرای قه‌زوین كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “توولی پێرس” ده‌ڵێن: به‌هۆی دابه‌زینی بازاڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان، تووشی كێشه‌ی ئابووری بوون و توانای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران و پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته‌یان نییه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شیركه‌ت پێشنیاریان كردووه له‌جێگه‌ی په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان، بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن، به‌ڵام كرێكاران ئه‌و بڕیاره‌یان په‌سه‌ند نه‌كردووه و ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه و گرفتی مه‌عیشه‌تی بوون.