ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، كارمه‌ندانی فه‌رمی و گرێبه‌ستی شێركه‌ته‌كانی به‌رق له به‌رانبه‌ر سازمانی ئیداری و دامه‌زراندنی ئێران كۆ بوونه‌وه خوازیاری دامه‌زراندنیان له لایه‌ن ئه‌و سازمانه‌وه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كارمه‌ندانه داوایان كردووه به‌پێی مادده‌ی ١٢٤ی یاسای به‌ڕێوبه‌ری خه‌ده‌ماتی وڵات، فه‌رمانی دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكارانی گرێبه‌ستی و فه‌رمی له به‌شی ئۆپراتۆر له لایه‌ن سازمانی ئیداری و دامه‌زراندنی وڵاته‌وه ده‌ربكرێت. به وته‌ی ناڕازیان به‌پێی كۆبوونه‌وه‌ی سنفی له ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی نیرو و كۆ بوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نیرو، ده‌ركه‌وتووه به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ڕه‌زامه‌ند بوون كه سه‌رجه‌م كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و شێركه‌تانه فه‌رمی بكرێنه‌وه بڵام له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وته‌دا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌گیراوه‌ته به‌ر.