ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كادری ده‌رمانی قه‌راردادی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردن و پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، دوو ساڵ لە کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای “کۆڕۆنا”، وەک پەرەستار و هاوکارانی کادری دەرمان خزمەتی هاووڵاتیانیان کردووه، به‌ڵام ئێستا كه ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا كه‌میكردووه و نه‌خۆشییه‌كه تاڕاده‌یه‌ك كونتڕۆڵ كراوه له‌كار بێكاریان ده‌كه‌ن و حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیشیان پێناده‌ن. ناڕازییان ده‌ڵێن: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه خێزاندارن و ئێستا له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و هیچ كه‌س بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان نادات.