فەرمانبەران و مامۆستایانى زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی یهكشهممه ١٨ی مانگی گوڵان، بەهۆى پێنەدانى مووچەكانیان، لەبەردەم بینای زانکۆکەیان كۆبوونهوه و داوایانکرد هۆڵهكانی خۆێندن بكرێنهوه.
مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى ڕاپەرین دەڵێن: بڕیاربووە بەر لە جەژنى ڕەمەزان مووچەى مانگى ئازار وەربگرن، بەڵام بەهۆى نەبوونى پارە لە بانکەکان پێدانى مووچەکانیان دواخراوە و لە ئێستاشدا ماوەى زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە مووچەمان پێنەدراوە و بەشێکی زۆریشمان لە دۆخێکى خراپى ئابووریداین.