کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “دالیا ئه‌ندام”

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “دالیا ئه‌ندام” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌، دایكانی دادخواز له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌.

“داالیا ئه‌ندام” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا دوو جار به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی و زه‌ربه‌ی باتۆم بریندار بوو. ئه‌و كچه‌ شۆڕشگێڕه‌ وێرای بریندابوون هیچ كات وازی له‌ خه‌بات دژبه‌ كۆماری ئیسلامی نه‌هینا، كاتێك به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار بوو له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، تووشی خه‌مۆكی بوو و چه‌ند جار سه‌ردانی پزیشكی دروونی كرد. له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كاتێك له‌ ماڵه‌وه‌ ته‌نیا بووه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌ و مێرمنداڵێكی دیكه‌ به‌ ئاماری قه‌تڵی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئیزافه بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-