ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، یه‌كیه‌تی ئیزه‌دییه‌كان له ناوچه‌ی شه‌نگاڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی دژ به هێرش و هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌شی عێراق بۆ داگیركردنی شه‌نگال، ڕێخست و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ڵه‌وتی عێراق بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵوێست بگرن.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ شه‌نگال، له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان خۆێنده‌وه كه تێیدا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن ڕێگری بكرێت له هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ سه‌ر ئه‌و ناچه‌یه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: له‌گاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكۆژ كردنی ئیزه‌دییه‌كان، ئه‌رته‌شی عێراق به‌رگری له ئێزدییه‌كان نه‌كردووه و ئێستا ده‌یانه‌وێت بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكۆژمان كه‌ن.