به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شه‌پۆلی گرانییه‌كانی ئه‌م دوایانه ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “سه‌رپولی زه‌هاو” له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به گرانی و هه‌ژاری ده‌ر ده‌بڕن له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراوی ڕژیم به مه‌به‌ستی بڵاوپێكردن و تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.