ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه له “دزاپ”، دانیشتووانی شاری زاهیدان له‌به‌رده‌م بنكه‌ی نیزانی “ته‌رده‌ست” كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری “دزاپ” به‌ربه‌ستیان بۆ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران دانا و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له نزیك شاری ئێرانشاریش هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س له نێو ئاگردا سووتان. گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ لاوه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و له‌به‌رده‌م بنكه‌ی نیزامی “ته‌رده‌ست”ی زاهیدان كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.