ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٦ و ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی كرماشان و ئیلام، هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی كرماشان و ئیلام، به پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئێران”، به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. به‌شداربووان له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی خوازیاری جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون. هاوكات له شاری ته‌ورێز كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره تێكه‌ڵی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.