ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان به‌رامبه‌ر به ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، به هه‌زاران مۆعه‌لیم، كرێكار و خانشینكراوی شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كان به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردنی زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مۆعه‌لیمان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز و بانه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “كرێكاری زیندانی ده‌بێت ئازاد بكرێت، “مۆعه‌لیمی زیندانی ده‌بێت ئازاد بكرێت”، “مۆعه‌لیم، كرێكار یه‌كگرن، یه‌كگرن” و “مۆعه‌لیم، كرێكار یه‌كگرتنتان پیرۆز بێت” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی ده‌نگی ئازادیخوازی و مافخوازی كرێكاران مۆعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و خۆێندكاران ده‌ربڕی. له شاری كرماشان مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان سه‌ره‌ڕای جه‌وی ئه‌منییه‌تی و گه‌مارۆدانیان له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد و له شاری مه‌ریوان هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر مۆعه‌لیمان و چه‌ندین كه‌سیان بریندار كرد و له شاری سنه‌ش پێنج كه‌س به ناوه‌كانی “مه‌جید كه‌ریمی”، “فاتمه كه‌ریمی”، “مۆختار ئه‌سه‌دی”، “ڕه‌زا مۆڕادی” و “سه‌لاح جاجی میرزایی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.