ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، فه‌رهه‌نگیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی “بیجاڕ”، “سنه”، “دیوانده‌ره”، “دێولان”، “كامیاران”، “كرماشان”، “ورمێ” و “مه‌ریوان” وێڕای سه‌پاندنی جه‌وی ئه‌منییه‌تی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان و ئازادی موعه‌لیمانی زیندانی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ بانگهێشتی شۆرای سه‌ارسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، جه‌وێكی ئه‌منییه‌تیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌پاند و به‌ده‌یان موعه‌لیمان بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرد، به‌ڵام موعه‌لیمان بوێرانه ڕژانه‌سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئازادی ته‌واوی موعه‌لیمانی زیندانی بوون. هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شاری مه‌ریوان هێرشیانكرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیان و “محه‌ممه‌دعادڵ محه‌ممه‌دپوور” موعه‌لیمی خانەنەشینکراو و نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبیی بەناوبانگی شاری مەریوانیان به ئه‌شكه‌نجه و لێدان بریندارکرد.