كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی وڵاتی هوله‌ند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دژبه سه‌ركوتی چالاكانی سنفی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌شاری ئامستردام كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له دوو چالاكی مانگرتوو “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی خوازیاری كۆ‌تایی هێنان به سه‌ركوتی چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی بوون و پێشتیوانی خۆیان له ته‌واوی كرێكاران و مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو و خانه‌نشینكراوانی ناڕازی ده‌ربڕی وخوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.