ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆمار ئیسلامی له شاری ویه‌ن، پشتویانی خۆیان له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران ڕاگه‌یاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و سازكردنی په‌روه‌نده بۆ به‌ندكراوانی ناسراو به په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی “ئێكباتان”یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.