ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، ئاواره‌كانی شاری “گرێسپی” له ڕۆژئاوای كوردستان كه له كه‌مپی “ته‌ل سامان” له ٣٥ كیلۆمتری شاری ڕه‌قه جێگیركراون، دژ به سیاسه‌تی گۆڕانی دیمۆگرافی ناوچه‌كه و شاره‌كسازییه‌كانی ڕژیمی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌ریكه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سووریه‌یی كه له توركیا ده‌ژین بۆ ناوچه‌كانی باكووری سووریه بگوازێته‌وه. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستی داوه‌ته شاره‌كسازی له‌و ناوچانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا داگیری كردووه و زه‌وی و ماڵی دانیشتووانی كوردی ئه‌و ناوچانه به زۆر داگیر ده‌كات و بنه‌ماڵه‌ی گرووپه ئیسلامییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌وێ جێگیر ده‌كات.