کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٧ ئه‌ندانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی له‌ سنووری كفری

كوژران و برینداربوونی ٧ ئه‌ندانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی له‌ سنووری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری شارۆچکەی کفری، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یه‌كه‌یه‌تی و پێنج کارمەندی هێزەکەی برینداربوون و ئەفسەرێکیش گیانی لەدەستدا.

به‌وته‌ی وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، پێشنیوەڕی چوارشه‌ممه‌ هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپەراسێونێکیان بۆ ئەو گوندانە دەستپێکرد، کە لەژێر دەستی چه‌كدارانی داعشدان، بەڵام لە گوندیتاوێرکەوە، بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکەدا تەقیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ فەرماندەی هێزەکانی کۆماندوو لەگەڵ پێنج کارمەندی دیکەی برینداربوون، هەروەها ئەفسەرێکیش گیانی لەدەستداوە.