به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ له ڕێگای نێوان (شنۆ- ورمێ) هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه له میحوه‌ری (بۆكان- مهاباد) به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی هاتووچۆی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئه‌و ڕێگایه جاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و ناستانداره و ئه‌مه پێنجه‌مین ڕووداوی هاتووچۆیه كه له مێحوه‌ری (شنۆ- ورمێ) ڕوو ده‌دات و برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێ كراون. له ڕووداوه‌كه‌ی دیكه كه نزیك گوندی “بۆرهان” له ڕێگای نێوان (مهاباد- بۆكان) ڕوویداوه سه‌مه‌ندێك به هۆی له‌ده‌ستدانی كونترۆڵ، وه‌رگه‌ڕاوه و به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستداوه و چواری كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.