سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كادری هه‌نگی سنووری ڕژیم به‌ناوه‌كانی “عه‌لی فازڵی شاد” و “مێهدی محه‌ممه‌دی نه‌سه‌ب” له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم له سنووری بانه كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ٣ و نیوی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له سنووری “بروێشكانی” بانه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری ڕژیم و هێزه‌كانی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم هاتووه‌ته ئاراوه و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشا و به‌هۆیه‌وه دوو كادری هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ حیزبێكی كوردی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ