ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌وڵه‌تی توركیا به فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر شاری قامیشلۆ و ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئێوارەی دوێنێی گەڕەکی “سەناعەی” قامیشلۆ ڕایگه‌یاند: بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوه کراوه‌ته ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کەس کە دوو منداڵیان لە نێودایە گیانیان به‌ختكردووه و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و بریندارەکان ڕاگوێزی نەخۆشخانە كراون و زیانی گەورەی دارایی بە ئۆتۆمبێل و دوکانە پیشەسازییەکان گه‌یشتووه.