ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژت، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و دانانی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له‌نزیك شاره‌كانی ئێرانشار و دزاپ، دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌نزیك شاری ئێرانشار ته‌قه‌یان له وانتێكی سووختبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و سووختبه‌رێك به‌ناوی “مه‌حموود جه‌مشید زێهی” گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی “دزاپ”، به‌ربه‌ستیان بۆ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران داناوه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “به‌هرام شه‌هنه‌وازی” گیانی له‌ده‌ستدا.