ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی شه‌ش ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ره‌كانی میناب- به‌نده‌ر عه‌باس و شارستانی سه‌رباز، حه‌وت سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی “چاه سه‌مال”ی سه‌ر به شارستانی میناب، چوار ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران پێكیانداو و له‌ئاكامدا پێنج سووختبه‌ر له‌نێو ئاگردا سووتان. هه‌روه‌ها به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی پراید له‌گه‌ڵ تۆیۆتایه‌كی سووختبه‌ر له نزیك گوندی “پیردان”ی سه‌ر به شارستانی سه‌رباز، دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.