ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی مانگی ڕەزبەر، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “لەیلا شەکیبا” تەمەن ٣٩ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
بە پێی زانیارییهكان، “لەیلا شەکیبا” دایکی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری هەمەدان بووە و هاوژینهكهی بە بیانووی کێشەی خێزانییەوە ناوبراوی به شێوهیهكی نامروڤانه كوشتووه. به وتهی بنهماڵهی “لهیلا”، هاوژینەکەی بە ناوی “بەهرام بەختیاری” خەڵکی هەمەدانە و هەمان شەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.