له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی گوندی “گوشخانی” و ئیمام جه‌ماعه‌تی ئاوایی “كه‌ڵاتێ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سنه به‌ناوی “یووسف محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به سپای پاسدارانه‌وه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و مامۆستایه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌رییه‌كان پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕیبوو و له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كه‌سانی سه‌ر به سپای پاسداران شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “یووسف محه‌ممه‌دی” و ئاگریان له جه‌سته‌ی به‌رداوه و كاتێك ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.