ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری خه‌ڵكی دێولان به ناوی “فه‌ردین وه‌یسی” له به‌لووچستان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌ردین وه‌یسی” له ناوچه‌ی به‌زمانی سه‌ر به شارستانی ئێرانشار له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌ته كه ڕێگه‌یان به كامیۆنه‌كه‌ی گرتبوو، به چه‌ك كوژراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشی ئه‌و شارومه‌نده به به‌شداری به‌رینی هاوپیشه‌كان و دانیشتووانی شاری دێولان به‌ڕێوه چوو.