ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراو بۆ سه‌ر ژمارەیەک کارمەندى باڵوێزخانه‌ی توركییه لە ریستۆرانێکی شاری هەولێر، سێ كارمه‌ندی ئه‌و باڵوێزخانه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووه كه لە رێستورانێکی شاری هەوڵێر رووداوێکی تەقە کردن روویداوه و به‌هۆیه‌وه سێ کارمەندی باڵوێزخانه‌ی تورکییه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوكات ئاسایشی شاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به شوێن تاوانبارانی ئه‌م هێرشه‌ی ده‌ستپێكردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ لایه‌ن یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.