ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له ده‌یره‌زوور هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و دوو كه‌سیان كوشتووه و كه‌سێكی دیكه‌شیان برینداركردووه.
ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئه‌عماق” كه سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه ڕایگه‌یاندوو كه چه‌كداره‌كانیان له ڕێگه‌ی ماتۆرسیكلته‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌رێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له ده‌یره‌زوور و دوو كه‌سیان كوشتووه و كه‌سێكی دیكه‌شیان برینداركردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه میدیاكانی سووریای دیموكراتیك هێشتا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین فه‌رمانده و ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ده‌یره‌زوور له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه تیرۆر‌كراون.