کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوشتنی خۆپیشانده‌رێكی خه‌ڵكی شاری كامیاران

كوشتنی خۆپیشانده‌رێكی خه‌ڵكی شاری كامیاران 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی شاری “كامیاران” دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و له‌ ئاكامدا لاوێکی خۆپیشاندەر لە شاری کامیاران بەهۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی كوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزەکانی كۆماری ئیسلامی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “كامیاران” به ‌ناوی “سه‌عید مورادی” له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ كوژرا. شایانی باسه‌، بنکەیەکی بەسیج لە شاری کامیاران بەتەواوەتی کەوتە دەست خەڵك و له‌ ئاكامدا ئەندامێکی سوپای پاسداران بەناوی “ڕەزا ئازەربار” کوژراوە و دوو ئەندامی دیکەی هێزەکانی سوپا بەسەختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها لە درێژە خۆڕاگری و بەرخۆدانی خەڵکی شاری بۆکان و لە ئاکامی تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی ئەو شارە و هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت، سەرهەنگی پاسدار بەناوی “ڕەزا ئەڵماسی” کوژرا.