به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له ئاست بێ ناوه‌رۆك بوونی واده و به‌ڵێنیی به‌رپرسان و كرده‌وه‌ی دژه كرێكاریی خاوه‌نكار و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی، ده‌ربڕی. به‌شدار بوونی یوسف به‌همه‌نی و ئۆمید ئازادی، له كرێكارانی چالاك و وته‌بێژی كرێكاران له جه‌ره‌یانی نزیك به ٩٥ ڕۆژ مانگرتن و كۆبوونه‌وه، نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا له‌وه‌یه كه وته‌بێژان و ڕێبه‌رانی بوێری مانگرتنه‌كان، سه‌ره‌ڕای ده‌ركرانیان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه، له لایه‌كه‌وه، هه‌روا خۆیان به به‌شێك له درێژه‌ی خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په پێناسه ده‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كرێكانی هه‌فت ته‌په، ئه‌وان به نوێنه‌ر و ڕێبه‌ری خۆیان ده‌زانن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوهكانیانیان، له حه‌ساری شیركه‌ت، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی نه‌وه‌دی مه‌جلیس، به به‌شداریی سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازی، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و ئابووری و نوێنه‌ری ئۆستانداری خووزستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌ڕێوه‌چوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه دوای كۆتایی ئه‌م دانیشتنه، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس ڕایگه‌یاند كه ” دانیشتنی ئه‌مڕۆ بوو به‌هۆی په‌سندكرانی چه‌ندین په‌سندكراو. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه تا نیوه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ هه‌زار هێكتار زه‌وی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په داده‌چێندرێ تا به‌مجۆره كارخانه‌كه درێژه به چالاكیی بدات و بڕیاریش دراوه تا ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر حه‌قده‌ست و ئیزافه‌كاریی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژی كرێكاران بدرێت“. ئه‌و له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌كێك له گرێنگترین خواسته‌كانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په واته خسووسی سازی، وتی: “به‌ڕای به‌رپرسان، سهرپرشتانی ئێستا توانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌یان نییه و بڕیاره تا مانگ و نیوی داهاتوو گرێبه‌ستی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ جێگایان بگرێته‌وه”. بێگومان، هه‌مووی ئه‌وانه به‌شێك له سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌ئه‌ژمار دێت. به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین كه به بێ جێگیر كردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه، ڕێگا بۆ وه‌دیهاتنی هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتووانه‌ی داهاتوو دژوار ده‌بێت. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ڕاده‌یه له سه‌ركه‌وتنیش، به بێ خۆڕاگری و پایه‌داریی و به بێ یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی كرێكاران، مه‌یسه‌ر نه‌ده‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بڕیارانه، ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا به كرده‌وه، ئه‌نجام دراوه، تاكتیكی به‌رپرسانی ڕژیم و به‌ڕێوه‌به‌ران بووه بۆ دوور و درێژ كردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دیاری كردنی چاره‌نووسی هه‌فت ته‌په و هاوكات درێژه‌ی ده‌ركردن و بانگ كردنهكانه. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه ڕێك یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌م دانیشتنه، به‌هۆی سكاڵای شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ٧ كرێكار كه پێشتر حوكمی بانگهێشتیان پێ‌درابوو ده‌بوایه له ١٠ مانگی ڕه‌زبه‌ردا له پازگای ئینتزامی حزووریان بێت. به ناو تاوانی ئه‌وان ئه‌وه بووه كه له یه‌كی مانگی ڕه‌زبه‌ردا كرێكارانیان هان داوه كه ده‌ست بده‌نه مانگرتن. ڕێك یه‌ك حه‌فته پاش ئه‌م دانیشتنه، ئۆمید ئازادی، یه‌كێك له نوێنه‌رانی كرێكاران له مانگرتنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا، به حوكمی به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه، له‌سه‌ر كار ده‌ركرا.
له‌و نێوه‌دا، له هه‌مووی گرینگتر، چاره‌نووسی خاوه‌نداریه‌تیی هه‌فت ته‌په و خواستی كرێكارانه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شیركه‌ته. كرێكارانی هه‌فت ته‌په لانیكه‌م له دوو قۆناغی خه‌باتی ئه‌م دوایانهیاندا، به درووستی خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی بوون. ئه‌گه‌رچی ئه‌م خواسته‌ی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی موقاومه‌تی ئه‌سه‌دبه‌یگی و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، ده‌ركردن، ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كردنی ڕێبه‌ران و نوێنه‌رانی كرێكاران ڕووبه‌ڕوو بۆوه، به‌ڵام پێداگریی كرێكاران و به‌تایبه‌ت مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ٩٥ ڕۆژه‌یان و له‌قاودانی گه‌نده‌ڵیی و دزیهكانی ئه‌سه‌دبه‌یگی و به‌رتیل خۆریی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مجاره‌یان ڕێگایه‌كی بۆ ڕژیم نه‌هێشته‌وه بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه بڕیاری نابه‌رپرس بوونی ئه‌سه‌دبه‌یگی ده‌ربكا. پاشه‌كشه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له‌م په‌یوه‌نده‌دا، نه‌ته‌نیا بۆ كرێكارانی هه‌فت ته‌په ، به‌ڵكوو بۆ گشت كرێكارانی ئێران كه له‌دژی خسووسی سازی خه‌بات ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتن به‌ئه‌ژمار دێت. له كاتی ڕاگه‌یاندنی نابه‌رپرس بوونی ئهسهدبهیگییهوه، بانده‌كانی ڕژیم هه‌موو ئامرازه‌كانی خۆیان خستووه‌ته كار تا به‌م فڕ و فێڵانه‌یان، گه‌ڵاڵه‌ی خسووسی سازیی هه‌فت ته‌په ئه‌مجاره‌یان به‌ناو خاوه‌نكاری لێهاتوو و به‌رپرس، به‌ره‌وپێش به‌رن. ئه‌گه‌ر باندێك باس له كه‌سانی “حه‌قیقی” ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ریی خامنه‌یی به‌ئاشكرا وتی: “پێویسته شیركه‌ت به ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی و به‌توانای وه‌ك بۆنیادی مۆستهزعهفان و سپا، بسپێردرێ“. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه به كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌وه په‌یوه‌ندیی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه، ئه‌وان چ له قۆناغی پێش مانگرتنه‌كه‌یان و چ له‌م دوایانه‌دا، به‌رده‌وام به ئاشكرا، ده‌ركی خۆیان له مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌وان به‌رده‌وام له زمانی نوێنه‌رانیانه‌وه و له‌سه‌ر “سه‌نگه‌ر” ڕایانگه‌یاندووه كه یان هه‌فت ته‌په له‌ژێر چاوه‌دێریی شۆرای نوێنه‌رانیاندا به‌ڕێوه ده‌به‌ن و یان ئه‌گه‌ر شیركه‌ت بسپێردرێته‌وه به ده‌وڵه‌ت، پێویسته سه‌د له سه‌د له‌ژێر چاوهدریی كرێكاران دا بێت. له ئێستادا، له جه‌رگه‌ی ده‌نگۆی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكان و ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ی تایبه‌تی سه‌دا و سیما له لایه‌ن “باشگای هه‌واڵنێرانی لاو” كه سه‌ربه سپای پاسدارانه، هه‌م سه‌ندیكا و هه‌م هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریی هه‌فت ته‌په له به‌یانییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویاندا، له‌سه‌ر هه‌موو خواسته‌كانیان و له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی پێداگریان كردووه. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه “كرێكاران ده‌بێ له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی ههڵبژێردراویانهوه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان، دامه‌زراندن، ئامێره‌كان و مه‌وادی خاو، ئه‌نباری به‌رهه‌مه‌كان و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی شیركه‌ت بۆ ڕێگری له فرۆشتنییان، چاوه‌درێری بكه‌ن و نوێنه‌رانی كرێكاران مافی به‌دواداچوونی حیسابه‌كانی شیركه‌ت له‌وانه ته‌رازنامه، حیسابی قازانج و زه‌ره‌ر و حیسابی نهخدینهیان هه‌بێت“. ئاشكرایه كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌فت ته‌په بڕیار ده‌ده‌ن، ته‌نیا له باروودۆخێكدا ملكه‌چی ئه‌م خواسته و باقی خواسته‌كانی كرێكاران، له‌وانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو، ئیسماعیل به‌خشی، ئیمان خزری، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر و سالار بیژه‌نی، ده‌بن كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به‌ده‌ر له‌و جیاوازیانه‌ی كه لێروله‌وێ هه‌یانه، شان به شانی یه‌ك ڕاوه‌ستن. كرێكارانی هه‌فت ته‌په نابێ له‌بیریان بچێته‌وه كه ئه‌و سوننه‌ته دره‌وشاوانه‌ی كه له پاش مانگرتنی شكۆداری خۆیان جێیان هێشت، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ملیۆنان كرێكار، له به‌شه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، چاو له هه‌فت ته‌په و ئاكامی خه‌باته‌كه‌یان بڕن. هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌خاته ئه‌ستۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه به وشیاری له به‌رامبه‌ر تاكتیكه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار و پایه‌داری، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و سهركوتگهرییهك، ڕێگایه‌ك كه له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێرانیان داناوه، سه‌ربه‌رزانه و به‌خۆڕاگریه‌وه، به‌ره‌وپێشی به‌رن. بێگومان، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران و كرێكارانی هه‌فت ته‌په خۆیان، ده‌رسی پێویست له‌م وشیاری و پایه‌دارییه، بۆ نه‌به‌رده‌كانی داهاتوو، وه‌رده‌گرن.