لە هەواڵێکی چاوەڕوان کراودا، حسەینی تائیب ئاخووند و بەرپرسی ئیتلاعاتی سپا و یەکێک لە جینایه‌تكارترین کەس و ئۆرگانی ئیتلاعاتی ئێران، لەسەرکارلابرا. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە پاسدار محەممەد کازمی، بۆتە بەرپرسی سپا و جێگرەوەی ئەو.
جێگۆڕکێی بەرپرسانی ئیتلاعاتی، ئیداری و نیزامی، لە وڵاتە پێشکەوتووە سەرمایەدارییەکان، شتێکی ڕووتین و ئاساييە و ئەمجۆرە جێگۆڕکێیانە زۆر بەکەمی، لەگەڵ کاردانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوو دەبێتەوە. بەڵام لە وڵاتێکی سەرەڕۆ و نیزامێکی گەندەڵ و مافیایی، وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاخووندێکی کە شەریکی “موجتەبا خامەنەیی و جێگەی موتمانەی عەلی خامەنەیی” بووە، وا به‌ئاسانی جێگای خۆی به پاسدارێكی دیكه نادات. هه‌ر بۆیه بابه‌تی له‌سه‌ركار لابردنی تائیب پێوسته له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی بانده‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، له گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوی ناو برۆكراسی ناوخۆیی ئیداری و له‌وانه، له‌ناو سیسته‌می ئه‌منییه‌تی و ئیتڵاعاتی، له ڕه‌خنه‌كردنی تا ئاستێكی باڵای ئیتڵاعاتیی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ڕێكخراوه سیخوڕییه‌كانی تر، له داماویی و بێتوانایی له ئاست پێش‌گرتن به خرابكاری و تیرۆره ڕێكخراوه سیخوڕییه‌كانی ئیسرائیل (موساد) له شاره‌كان و ناوه‌نده هه‌ستیاره نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها له بێتوانایی له ئاست به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له شاره‌كانی ئێران‌دا، خوێندنه‌وه‌ی بۆبكرێت.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م ٢ ساڵه‌ی دوایی، ده‌ریده‌خات كه دام و ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیم، له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه و بوونی ده‌زگا سیخوڕییه ڕه‌قیبه‌كانی و به‌تایبه‌ت ئیسرائیل، گه‌لێك لاواز و خه‌سارهه‌ڵگره. هه‌رله كوشتنی قاسم سلێمانیه‌وه بگره تا فخریزاده، تیرۆری زانایانی بواری پیشه‌یی نیزامی، بردنی چه‌ندین تۆن سه‌ند و به‌ڵگه‌ی زۆر نه‌هێنی په‌یوه‌ندیدار به چالاكییه هه‌سته‌یی و موشه‌كییه‌كان و بردنه ده‌ره‌وه‌ی له ئێران، ته‌قینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كان، تا هاك كردنی دوربینه چاودێرییه‌كانی زیندان و شاره‌دارییه‌كان، نموونه گه‌لێكن كه ڕاده‌ی لاوازی و خه‌سار هه‌ڵگری ڕژیم، نیشان ده‌دات. هه‌ر ئێستا ١٧ ده‌زگای سیخوڕی و ئیتڵاعاتیی كۆماری ئیسلامی، بێتوانایی و بێ لیاقه‌تی خۆیان، له هه‌مبه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رچاوه‌كانی ڕژیم، سه‌لماندووه.
ئیدیعای ئه‌وه‌یكه گۆیا، ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی زۆر به‌هێز و لێهاتووه، ئێستا ئیتر بۆته درۆ و لاف لێدانێكی ڕوون و ئاشكرا. تواناییه‌كانی ڕژیم ته‌نیا له ئاست هه‌ڵسووڕانی مه‌ده‌نی و سیاسی، له ئاست كۆنتڕۆڵ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكارانی پێشڕه‌و و موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان و چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندایه. ئه‌م ڕژیمه له به‌رامبه‌ر ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌كانی وڵاته‌كانی تردا، له‌باری ته‌كنۆلۆژیا و هێزی ئینسانی، له بواری سه‌خت ئه‌فزاری و نه‌رم ئه‌فزاریدا، گه‌لێك گه‌نده‌ڵ و لاواز و بێتوانایه. فه‌رمانه‌ده‌كان و به‌رپرسه‌باڵا نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان، ئیتر ئه‌و عه‌قیده‌و باوه‌ڕه ئیدئۆلۆژیكییه‌ی، پێشووتریان نه‌ماوه و زۆر به ئاسانی ده‌كڕدرێن و هه‌ر هێز و وڵاتێك، پووڵی زیاتریان پێبدات، ده‌چنه خزمه‌ت ئه‌ولایه‌نه‌وه.
حسه‌ینی تائێب، یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترین و جینایه‌تكارترین ئاخوونده‌كانی نزیك به خامنه‌یی. ناوبراو ده‌ستی به خوێنی هه‌زاران كه‌س له دژبه‌رانی حكوومه‌ت له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات سووره. ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هه‌زاران زیندانی سیاسی له سیاچاڵ و ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی ئیتلاعاتی سپادا، به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی خامنه‌یی و حسه‌ینی تائێب، به‌ڕێوه‌چووه. جێگره‌كه‌ی حسه‌ینی تائێب، خۆی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كان و جینایه‌تكارانی سپا، له به‌شی حیفازه‌ت و ئیلاعاتی سپادایه كه ئه‌ركی ئه‌و بریتییه له، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌خنه‌یان كردۆته ناو سیسته‌می ئیلاعات و فه‌رمانده گه‌نده‌ڵه‌كانیتری سپا. ئه‌م فه‌رمانده گوێله‌مسته‌ی خامنه‌یی، هاوبه‌شی جینایه‌ته‌كانی ئیتلاعاتی سپا بووه و له كاتی به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌ودا، ئه‌م گشته تیرۆر و ڕه‌خنه‌تێكردنانه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ڕوویداوه.
محه‌ممه‌د كازمی، به‌رپرسی نوێ ئیتلاعاتی سپا، بێ‌توانا له ئاست پێش‌گرتن له‌و گورزانه‌ی كه ئیسرائیل به به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌گه‌یه‌نێ و داماوه له هه‌مبه‌ر سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی میلۆنی خه‌ڵك له دژی حكوومه‌ت، شانسێكی زۆرتری له حسه‌ینی تائێب نییه. هه‌ر وه‌ك هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له وتووێژێكدا كه له‌م دواییانه‌دا ئاشكرا بووه، به‌خامنه‌یی ده‌ڵێت، ناوبراو یه‌كێك له په‌ستترین و گه‌نده‌ڵترین ئاخوونده‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، بێگومان ئه‌ویش سه‌ری له به‌رد ده‌درێت.
ئیتلاعاتی سپا كه به چاووگوێی خامنه‌یی به‌ئه‌ژمار دێت، له ئاست ده‌زگا ئیتلاعاتییه ده‌ره‌كییه‌كاندا، كوێر و كه‌ڕه و، ئه‌م ده‌زگایه ته‌نیا له ئاست سه‌ركووتی میلۆنان خه‌ڵكی بێدیفاعی، كه خوازیاری گه‌یشتن به مافی سه‌ره‌تایی و ئینسانی خویانن، توانایی هێز نواندنی هه‌یه.
هه‌روه‌ك له ساڵه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی محه‌ممه‌د ڕه‌زاشای په‌هله‌وییدا ئاڵوگۆڕ و جێگۆڕكێ، به فه‌رمانده نیزامیه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ساواك كارساز نه‌بوو، به گۆڕینی مۆره جینایه‌تكاره ئه‌منییه‌تی و نیزامییه‌كانیش، ناتوانن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بپارێزن و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و سته‌م دیتووی ئێران ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌ش، به زه‌بڵدانی مێژوو ده‌سپێرن .