کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شەڕی مان و نەمانی ڕژیمی ئیسلامی لە دژی خەڵک

ڕژیمی ئیسلامی لە قەیرانێکی کوشندەدا گیری کردووە. ئەم دەسەڵاتە هەموو پردەکانی نێوان خۆی و جەماوەری وێران کردووە و تەنانەت ریفۆرمخوازە شەرمنەکانیش ئیتر دەردێکی لێ دەاوا ناکەن.  مردنی دڵتەزێنی ژینا ئەمینی سەبر و تەحەمولی خەڵکی لێوڕێژ کرد.

ئەو خەباتەی لە کوردستان دەستی پێکرد، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا گەیشتە هەموو ئێران و چوار گۆشەی جیهان. دانیشتوانی زیاتر لە سەد شار لەوانە گەورەترین شارەکانی ئێران، بە ناڕەزایەتی و خۆڕاگری ڕووبەڕووی حکوومەتی ئیسلامی بوونەتەوە. خەڵکی کوردستان سەرکەوتووترین مانگرتنی سیاسی خۆیان لە مێژوو چوار دەیەی ڕابردوودا بەڕێوەبردوو و ئێستاش بە شانازییەوە چوونەتە قۆناغێکی نوێی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی و بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان .ژنان لە هەموو شارەکان پێشەنگی شەڕی دژبە کۆماری ئیسلامیدا بوون.  ئازادی و یەکسانی بوو بە داخوازی ناوەندی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، توانایەکی وەها شۆڕشگێڕانە و جوڵێنەری هەیە کە ژن و پیاوی ئازادیخواز لە هەموو جیهاندا هەست بە یەکڕیزی و هاوسۆزی دەکەن لەگەڵیدا.

زانكۆكان و خوێندكاران كه‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بوو بێده‌نگ بوون، به‌ گڕ و تینێ زیاترەوە ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی ئیسلامی بونه‌وه‌.  حیجاب سووتان، شەڕی  ژنان و گەنجان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی حکومەت بووە بە شتێکی ئاسایی و ڕۆژانە و پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵک لە ناوخۆی وڵات لە دەرەوەی وڵاتیش بەرفراوانتر بووە. پێوەندی نێوان جەماوەری خەڵکی ئێران لەگەڵ ئێرانیانی تاراوگە پتەوتر بووە. جگە لەوەش پشتیوانی ئازادیخوازانی جیهان بۆ خەڵکی ئێران مژدەی داهاتوویەکی گەش دەدات .چل و سێ ساڵ هەوڵ و پیلانگێڕی کۆنەپەرەستان و کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێکردنی شەڕی تورک و کورد، شیعە و سوننە، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووبەڕووی شکستێکی ترسناک بوونەتەوە و ئەمڕۆش شایەتی دروشمی پشتیوانی خەڵکی شارە تورک نشینەکان لە خەڵکی کوردستانین.

ڕادیکالیزم و پێشکەوتنخوازی دروشمەکان، ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە جیاوازتر دەکات لە هەموو خەبات و ناڕەزایەتییەکانی چوار دەیەی ڕابردوودا. دژایەتی تەواوی سیستەمی ئیسلامی، خواستی گشتی ملیۆنان خەڵکی ئێرانە.  دەسەڵاتی رژیم زۆر لاوازبووە. خەڵک بوێرانەتر لە جاران هاتوونەتە مەیدانی خەباتێکی چارەنووس ساز دژ بە ڕژیم و هاوسەنگی هێزیان بە قازانجی خۆیان گۆڕیوە.  درێژەی ئەم ناڕەزایەتیانە دەبێتە هۆی ناکارامە بوونی سیاسەتی سەرکوتکردن.  بەڵام خواست و چاوەڕوانی خەڵک زۆر زیاترە لە هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری، نایاساییکردنی دام و دەزگای تاوانکاری گەشتی ئێرشاد.  ئێستا داخوازی گشتیی خه‌ڵك، كۆتایی هێنان به‌ حكومه‌تی ئیسلامی و دادگاییكردنی سه‌ركرده‌ تاوانكاره‌كانی ڕێژیمی ئیسلامییه‌. ڕۆژ و حەوتووەکانی داهاتوو زۆر پڕ لە ئاڵوگۆڕ و چارەنووسساز دەبن.  یەکڕیزی زیاتر، درێژەی ناڕەزایەتیەکان و پەیوەستکردنی بە مانگرتنی بەرفراوانی جەماوەری و کرێکارییەوە، پشتی حکومەتی ئیسلامی دەشکێنێت.

سەریزوحاکیئیسلامیلەئێرانلەژێرگوشارەکانوپەلوپۆیلەناوچەکەدا  بە ئاسانی دەبڕدرێت.  لە وەها دۆخێکدا ڕووخانی حکوومەتی ئیسلامی ئەگەرێکی جدییە .بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو بەرپرسانی حکوومەت و ئەوانەی وابەستەی دامەزراوە سەرکوتکەر و چەکدارەکانن لە کوردستان ئەوەیە کە چارەنووسی خۆیان و بنەماڵەکانیان لەم دەسەڵاتە جیا بکەنەوە و بچنە ناو ڕیزەکانی جەماوەرەوە.  رەنگە ئەمە دوا بانگەواز بێت بۆیان، بۆ ئەوەی بیر لە دواڕۆژی خۆیان بکەنەوە و هەر ئەمڕۆ ریزەکانیان لە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی گەندەڵ و جینایەتکار جیا بکەنەوە. چوون  سبەینێ درەنگ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-