كاتژمێر ٣ی دوای نیوه‌ڕوی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی قۆرس له‌نێوان سپای پاسداران و هێزه‌كانی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم له به‌رزایه سنوورییه‌كانی سه‌وڵاوا، ٤ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه گیانیان له ده‌ست دا و ٩ كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسدارنیش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له گیان به‌خت كردووان كچێكه كه به برینداری ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی سپای پاسداران، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران برینداره‌كه به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافی به‌دیل گیراوانی شه‌ڕ، له نێو بنكه‌ی سپا له ده‌ورووبه‌ری ئاوایی “سوره‌توو” ئه‌و برینداره ده‌داته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م پێكدادانه له به‌رزایه‌كانی نێوان ئاوایه‌كانی “پایگه‌ڵان”، “دزوه‌ن” و “سوره‌توو” ڕوویداوه و هاوكات تۆپخانه‌كانی ڕژیم ناوچه‌كه‌یان به چڕی بۆردوومان كردووه كه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریشی گیاندۆته ڕه‌ز و باخی و ژینگه‌ی ناوچه‌كه.