ڕۆژی پێنجشهممه ٢٦ی مانگی خهزهڵوهر،لەئەنجامی شەڕوپێکدادانی نێوان پۆلیسی دارستان و ژمارەیەک ڕاوچی دوو پۆلیس بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەمشەو لەسنووری شارۆچکەی “دەربەندیخانی” سەر بەپارێزگای” سلێمانی”، شەڕ لە نێوان پۆلیسی دارستان و ژمارەیەک ڕاوچی دروستبووە و لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکەدا لە شاخی “زمناکۆ” دوو پۆلیس بریندار بوون و یەکێکیان لە نەخۆشخانەی دەربەندیخانەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
