هاشم دائیمی ئه‌ندامی شۆڕای شاری مه‌شهه‌د، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ سایتی “ئینتخاب” وتوویه‌تی، به مه‌ئموره‌كانی مێترۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه كه سه‌باره‌ت به به‌رخۆرد و ناساندنی ژنانی “به‌دحیجاب“، سه‌ره‌تا هۆشداریان پێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا به وه‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر، بابه‌ته‌كه به پۆلیس ڕابگه‌یێنن تا بتوانن له داهاتوودا به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو بنێن، كه مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له‌و كه‌سانه، زه‌وت بكه‌ن.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چ وه‌ك ڕژیمێكی لایه‌نگری به‌ربه‌ڕیه‌تی سه‌رمایه‌داری و چ وه‌ك ڕژیمێكی كه مه‌زهه‌ب وه‌كوو ئامرازێك به‌كاردێنێ بۆ تووندكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێوشوێنه دژی ئینسانییه، مێژوویه‌كی زۆر مه‌ترسیداری له ماوه‌ی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا، بۆخۆی تۆمار كردووه. ئه‌م ڕژیمه له مه‌زهه‌ب وه‌ك ئامرازێكی ئیدئۆلۆژیك و به یارمه‌تی وه‌رگرتن له فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووی پیاوسالارانه، هه‌ڵاواردن و نایه‌كسانی جنسیه‌تی و تووندوتیژی له دژی ژنان، به یاسایی كردووه و ڕه‌سمیه‌تی پێداوه.
ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی ژنان له‌وانه، مافی ته‌ڵاق، مافی سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی منداڵ، سه‌فه‌ركردن، جلوبه‌رگ، دیاریكردنی ڕشته‌ی خوێندن و هیتر…. له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه پێشێل كراوه، ئه‌وه‌یكه مافی په‌یوه‌ندی ئازادانه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوان نه‌بێت، ئه‌وه‌یكه هه‌ڵاواردن و یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی جنسیه‌تی له هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگادا و ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده‌كانی بارهێنانیش دا بۆته ئه‌سڵێكی نه‌گۆڕ، و هاوكات ڕژیم به به‌خشینی مافی چه‌ند هاوسه‌ری به پیاوان و بره‌ودان به سیغه، ڕه‌واڵه‌تێكی یاسایی ده‌دات به له‌شفرۆشی وه‌ك كالایه‌ك، ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكن له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه ڕژیم له ئێران خوڵقاندوویه‌تی. پێده‌چێت سه‌رجه‌می ئه‌مانه به‌س نه‌بووبێت كه ده‌یه‌وێت ژنانی ئازادیخواز له‌مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاری گشتیش، بێبه‌ش بكات.
له چه‌ند حه‌تووی ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاویین، ئاپارتایدی جنسیه‌تی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، شێوازی نوێی به‌خۆیه‌وه گرتووه و به‌هه‌ر ڕاده‌یك ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ و كۆنه‌په‌ره‌ست، زۆرتر بكه‌ونه ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و په‌راوێزكه‌وتنی جیهانی، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش زه‌خت له‌سه‌ر ژنانیش، په‌ره‌ده‌ستێنێ.
كه‌مپه‌ینی ته‌بلیغاتی ڕژیم له ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه بگره تا نوێژه‌كانی هه‌ینی، له مه‌لا گه‌ڕیده‌كانه‌وه بگره هه‌تا به‌ناو كارناسان و بانگه‌شه‌كارانی ئیسلامی، په‌ره‌ی سه‌ندووه. له ڕاستیدا كرده‌وه‌ی هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كان ته‌واوكه‌ری كه‌مپه‌ینه ته‌بلیغاتییه‌كانن. حه‌راسه‌تی ئیداره‌كان له‌م بواره‌دا چالاكتر بوون و گه‌شته‌كانی ئێرشاد په‌ره‌یان سه‌ندووه، به‌هه‌زاران كه‌س له لات و چه‌قۆكێش و به‌سیجی و ئاته‌ش به ئیختیاریه‌كان، شان به شانی هێزه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان چالاكانه و به شه‌و و ڕۆژ، له شه‌قام و پاركه‌كان، له ڕێگاوبان و ناوه‌نده گه‌شتیارییه‌كان، له بازاڕ و مه‌دره‌سه و هیتر… خه‌ریكی ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان و ته‌نانه‌ت منداڵان و كچان و كوڕانی تازه لاون.
به‌رپرسانی ڕژیم ده‌زانن كه هه‌ر هه‌نگاوێك پاشه‌كشه‌كردن له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و به تایبه‌ت ژناندا، ده‌بێته هۆی چه‌ند هه‌نگاو به‌ره‌و‌پێشچوونی جه‌ماوه‌ر و ژنان له‌دژی ڕژیم و له‌م ڕووه‌وه ئه‌م ده‌ستدرێژییه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێستا بۆسه‌ر ژنان، جۆرێك له به‌رگری و به‌ربه‌ست درووستكردن، له به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و ژنه ئازادیخواز و مافخوازانه‌ی كه، له نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردنێكی به‌رده‌وام له دژی ژنان و پێشێلكردنی مافه ئینسانی و سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان، ناڕازیین.
٤٣ساڵه‌ده‌سه‌ڵاتیئیسلامیویاسایكۆنه‌په‌ره‌ستانه‌كه‌له‌سه‌ربنه‌مای،شه‌رعودینوله‌ژێرچاودێریئاخوونده‌كانداداڕژاوه،ژنانیله‌هه‌مووبواره‌كانیكۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی،ئابووری،فه‌رهه‌نگیوهۆنه‌ریدا،كردووه‌به‌شارۆمه‌ندێكیپله‌دووله‌كۆمه‌ڵگادا. له هه‌موو ئه‌و سه‌رده‌مانه‌دا ژنان سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر له به‌رامبه‌ر یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه و زاڵمانه‌ی ڕژیمدا، خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌كانێیان كردووه و ده‌یكه‌ن.
سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی كه بێ هیوان له‌وه‌یكه، ژنان ته‌سلیمی ئه‌م بێ مافی و هه‌ڵاواردنانه‌بن، له‌لایه‌كه‌وه ته‌ركیزێكی زیاتریان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كان و باغچه‌ی ساوایان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیانه‌وه فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆیان له بیر و مێشكی نه‌وه‌ی دوا ڕۆژی وڵات‌دا جێ بخه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه به ئاشكرا باس له بێ ماف كردنی ژنانی بێ حیجاب و به‌دحیجاب، له خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن.
ڕێگریكردن و بێبه‌شكردن له خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی گشتی، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به بانك و ئیداره‌كان، له‌و ژنانه‌ی كه پۆششی ئیسلامیان نییه و هه‌روه‌ها دیواركێشان به ده‌وری پاركه‌كان و به ژنانه و پیاوانه‌كردنی وڵات، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی ئاپارتایده‌ی ئافریقای باكووری پێشووه، كه ڕه‌ش پێسته‌كانیان له مافی ژیان و یه‌كسانی، بێبه‌ش ده‌كرد.
هه‌روه‌ك چۆن ئاپارتایدی جنسیی و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له ئافریقای باكوور شكستی خوارد و له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵك له جیهان به‌ره‌ڕوو بۆوه، سیاسه‌تی ئاپارتاید و هه‌ڵاواردنی جنسیی، كۆماری ئیسلامیش له‌گه‌ڵ شكستێكی گه‌وره‌تر به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و هه‌ر ئێستاش شایه‌تی خه‌بات و خۆڕاگری ملیۆنان كه‌س له ژنان و پیاوانی شه‌ریف و له دژی ئه‌م كۆنه‌په‌ره‌ستیه مه‌زهه‌بییه‌ین. مه‌حكووم كردنی سیاسه‌تی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی ڕژیم و پشتیوانی و هه‌ستی هاوچاره‌نووسی له‌گه‌ڵ ژنان، به‌ئاراسته‌ی پاشه‌كشه پێكردن به‌و لات و چه‌قۆكێشانه‌ی حكوومه‌ت، كه ژنان ده‌ده‌نه به‌ر ئه‌زیه‌ت و ئازار، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و ئازادیخوازه.